له لێدوانێکیدا ڕاهێنه‌رو ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا پشت گیری خۆی بۆ لیۆنێڵ مێسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له ناوبراو ده‌گیرێت به‌هۆی نزمی ئاستیه‌وه له یارییه‌کانی جامی کۆپا ئه‌مه‌ریکا .
مارادۆنا که ئێستا زۆربه‌ی کاته‌کانی له نه‌خۆشخانه و کلینیکه تایبه‌تیه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری دایکی به‌سه‌رده‌بات هاته گفتوو ووتی ” من ده‌مه‌وێت پشت گیر له لیۆنێڵ مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بکه‌م له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌کرێت که گوایه ئه‌و شایه‌نی پۆشینی درێسی ئه‌رجه‌نتین نیه ، به‌ڵکو من پێم وایه ئه‌و ده‌یه‌وێت و هه‌وڵ ده‌دات هه‌رچی پێ بکرێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌که‌ی بیکات “.
مارادۆنا به‌رده‌وام بوو ووتیشی ” کاتێك من له ڕێگه‌بوو ده‌چووم بۆ نه‌خۆشخانه بۆ بینینی دایکم گوێم له ڕادیۆ گرتبوو ، وه زۆر به‌تووندی ڕه‌خنه‌یان له مێسی ده‌گرت و خه‌ریك بوو ناوبراو بکوژن ، به‌ڵام من ده‌ڵێم لیۆ هه‌رچی پێبکرێت ده‌یکات چونکه من ئه‌و باش ده‌ناسم ، وه من ئه‌م هه‌فته‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد و پێم ووت بۆ چی وا بێده‌نگ و ده‌رناکه‌ویت ، به‌ڵام من ده‌زانم که خه‌تای ئه‌و نیه ئێمه ناتوانین به سێ یاریزانی هێڵی ناوه‌نده‌وه یاری بکه‌ین باشتره ئێمه عه‌داله‌تانه بیر بکه‌ینه‌وه و خه‌تاکه نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی مێسی ، ئێمه باشترین یاریزانی جیهانمان هه‌یه وه ئه‌و كه‌سێکی زۆر به‌رێز و باشه
وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین و بزانین کێشه له یاری کردن و شێوه‌ی یاری کردنی هه‌ڵبژارده‌که‌دایه نه‌ك یاریزانێک و دوان ” .